هێزه‌كانى سوپا له‌ به‌غدا بڵاوه‌پێده‌كرێن

هەواڵ / عێراق :: 07/12/2019‌ :: 397‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

فه‌رمانده‌ى پڕۆسه‌ سه‌ربازییه‌كانى به‌غدا فه‌رمان به‌ بڵاوه‌پێكردنى هێزه‌كانى سوپا له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كى شاره‌كه‌ ده‌دات، ئه‌مه‌ش پاش رووداوه‌كانى شه‌وى رابوردوو.


فه‌رمانده‌ى پڕۆسه‌ سه‌ربازییه‌كانى به‌غدا (ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 7ى كانونى یه‌كه‌مى 2019) فه‌رمانیكرد به‌ دابه‌زینى به‌په‌لى سوپاى عێراق بۆ گۆڕه‌پانى خه‌لانى و پردى سنك له‌ به‌غدا.

شه‌وى رابوردوو ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى ده‌مامكدارى نه‌ناسراو هێرشى چه‌كدارییان كرده‌سه‌ر خۆپیشانده‌رانى گۆڕه‌پانى خه‌للانى له‌ ناوه‌ڕاستى به‌غدا پایته‌خت و به‌هۆیه‌وه‌ به‌پێى ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كان 19 خۆپیشانده‌ر كوژران و نزیكه‌ى 70ى دیكه‌ش برینداربوون.

هاوكات میدیا عێراقییه‌كان له‌سه‌ر زارى خالد ئه‌لمحنا، وته‌بێژ به‌ناوى وه‌زاره‌تى ناوخۆ رایگه‌یاند: هێزه‌ ئه‌منییه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوى ته‌قه‌كردنه‌كان ده‌كات كه‌ شه‌وى هه‌ینى له‌ ده‌وروبه‌رى ناوچه‌ى سنك له‌ به‌غدا روویدا.

وتیشى: هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گه‌مارۆى ناوچه‌كه‌یان داوه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و چه‌كدارانه‌ى هۆكارى رووداوه‌كه‌ بوون و له‌ ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌ریش بڵاوه‌پێكراون.

ئا: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure