كۆمسیۆنى مافى مرۆڤ هۆشدارى له‌ تێكچونى ره‌وشى ئه‌منى له‌ عێراق ده‌دات

هەواڵ / عێراق :: 07/12/2019‌ :: 242‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

كۆمسیۆنى باڵاى مافه‌كانى مرۆڤ رایده‌گه‌یه‌نێت: هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌رپرسیارێتى پاراستنى ژیانى خۆپیشانده‌رانیان له‌ ئه‌ستۆدایه‌ و هۆشداریش له‌ تێكچوونى ره‌وشى ئه‌منى ده‌كات.


كۆمسیۆنه‌كه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌باره‌ت به‌ رووداوه‌كانى شه‌وى رابوردوو (هه‌ینى 6ى كانونى یه‌كه‌مى 2019) رایگه‌یاند: هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى عێراق به‌رپرسیارن له‌ پاراستنى ژیان و سه‌لامه‌تى خۆپیشانده‌رانى ئاشتیخواز و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاسایش بۆ گۆڕه‌پانه‌كانى خۆپیشاندان له‌ به‌غدا.

هۆشداریشیدا له‌باره‌ى تێكچوونى ره‌وشى ئه‌منى، پاش رووداوه‌كانى كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ده‌یان خۆپیشانده‌ر كوژران و برینداربوون.

شه‌وى رابوردوو ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى ده‌مامكدارى نه‌ناسراو هێرشى چه‌كدارییان كرده‌سه‌ر خۆپیشانده‌رانى گۆڕه‌پانى خه‌للانى له‌ ناوه‌ڕاستى به‌غدا پایته‌خت و به‌هۆیه‌وه‌ به‌پێى ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كان 19 خۆپیشانده‌ر كوژران و نزیكه‌ى 70ى دیكه‌ش برینداربوون.

ئا: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure