وەرگەڕانى ئۆتۆمبیلێک گیان لەدەستدانی شۆفێرەکەی لێکەوتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 07/12/2019‌ :: 1297‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حەسەن

بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبیلێکەوە لە کەلار شۆفێرەکەی کە هاووڵاتییەکی تەمەن 47 ساڵە گیانی لەدەستدا. 


کارزان مەجید، بەڕێوەبەری راگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان (ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 7ى كانونى یه‌كه‌مى 2019) بە دواڕۆژی راگەیاند: کاتژمێر هەشتی شه‌وى رابووردو لەسەر رێگای پشتێنەی کەلار ئۆتۆمبیلێک لە جۆری (تۆیۆتا هایوکس) وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا. 

وتیشی: "شۆفێرەکە ناوی (عەلی حوسێن)ە و تەمەنی 47 ساڵە و دانیشتووی ناحیەی رزگاری سەر بە شاری کەلارە".   

ئەوەشی خستەڕوو: شۆفێره‌كه‌ كۆنترۆڵى ئۆتۆمبێلەکەى لەدەستداوە و ئەمەش بووەتە هۆی وەرگەڕانی.

پێداچوونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure