داعش له‌ میحوه‌ری گوێر ده‌ست به‌ جموجوڵی چه‌كداری ده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 07/12/2019‌ :: 805‌ جار بینراوە

تاگ :: داعش

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایده‌گه‌یه‌نێت: شه‌وی رابوردوو چه‌كدارانی داعش له‌ سنوری ناحیه‌ی گوێر جوڵه‌یان كردووه‌ و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش خراونه‌ته‌ ئاماده‌باشی. 


سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ میحوه‌ری گوێڕ له‌ دووری (50 كم) له‌ هه‌ولێر (ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 7ى كانونى یه‌كه‌مى 2019) به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: شه‌وی رابوردوو چه‌كدارانی داعش له‌ گونده‌كانی رۆژئاوای ناحیه‌ی گوێر بینراون و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان له‌ بوونی ئه‌و چه‌كدارانه‌ ئاگاداركردووەته‌وه‌. 

وتیشی: "داعش له‌ دوای نه‌مانیان له‌و سنووره‌ بۆ جاری دووه‌مه‌ جموجوڵی چه‌كداری ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ش له‌وانیه‌ په‌یوه‌ندی به‌وه‌ هه‌بێت كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ داعش له‌ زنجیره‌ چیای قه‌ره‌چووغ ده‌ستیان به‌ چالاكی سه‌ربازی كردۆته‌وه‌". 

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ سنوره‌كه‌ له‌ ئاماده‌باشیدان بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر جوڵه‌یه‌كی چه‌كداری له‌ناوچه‌كه‌.    

پێداچوونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure