له‌ ناوچه‌یه‌كى كوردستان داعش هێرشى كرد و قوربانى هه‌یه‌

هەواڵ / کوردستانی :: 06/12/2019‌ :: 7304‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 

 له‌ سنوورى جه‌له‌ولا چه‌كدارانى داعش هێرشیان كرده‌سه‌ر پۆلیسى فریاكه‌وتنى ناحیه‌كه‌ و له‌ ئاكامدا شه‌ش پۆلیس كوژران و برینداربوون. 


سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى له‌ جه‌له‌ولا به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: كاتژمێر 10:30 خوله‌كى ئه‌مشه‌وى هه‌ینى چه‌كدارانى داعش له‌سنوورى ناحیه‌ى جه‌له‌ولاى سه‌ر به‌ قه‌زاى خانه‌قین هێرشیانكرده‌سه‌ر هێزێكى پۆلیسى فریاكه‌وتن و شه‌ڕ و پێكدادان له‌ نێوان هه‌ردوولادا روویدا. 

وتیشى: له‌ ئاكامى ئه‌و په‌لاماره‌ى چه‌كدارانى داعش، پۆلیسێك كوژراوه‌ و پێنج كارمه‌ندى دیكه‌ى پۆلیس برینداربوون و چه‌كداره‌كانیش هه‌ڵهاتوون و شه‌ڕه‌كه‌ كۆتایهاتووه‌. 

پێداچوونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure