ده‌ست به‌سه‌ر چوار كیلۆگرام كریستاڵدا گیرا

هەواڵ / عێراق :: 06/12/2019‌ :: 161‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا

ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانى عێراق ئاشكرایكرد، كه‌سێكیان ده‌ستگیركردووه‌، كه‌ بڕى چوار كیلۆگرام ماده‌ى هۆشبه‌رى كریستاڵى پێبووه‌.


راگه‌یاندنى ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانى عێراق (ئه‌مشه‌و هه‌ینى 6ى كانونى یه‌كه‌مى 2019) له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كى بۆ دواڕۆژ ناردووه‌، ده‌ڵێت: مه‌فره‌زه‌كانى لقى هونه‌رى سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ده‌روازه‌ى سه‌فوان و پۆلیسى گومرك، له‌ ده‌روازه‌ى سه‌فوانى نێوان عێراق و كوه‌یت، هاوڵاتییه‌كى عێراقى دانیشتووى وڵاتى كوه‌یتیان ده‌ستگیركردووه‌، كه‌ بڕێكى زۆرى ماده‌ى هۆشبه‌رى پێبووه‌.

روونیشیكرده‌وه‌: ئه‌و هاوڵاتییه‌ به‌ بڕى چوار كیلۆگرام مادده‌ى كریستاڵه‌وه‌ ده‌یویست بڕوات بۆ وڵاتى كوه‌یت.

ده‌ستەى ده‌روازه‌ سنورییه‌كان ئاماژه‌شیداوه‌: تۆمه‌تبار به‌ هه‌موو ئه‌و ماده‌ و شتانه‌ى پێوه‌ى گیراوه‌، به‌پێى كۆنووسێك هه‌واڵه‌ى بنكه‌ى پۆلیسى سه‌فوان كراوه‌، بۆ گرتنه‌به‌رى رێوشوێنى یاسایى له‌ دژى.

پێداچوونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure