هێرشى چه‌كدارى كرایه‌سه‌ر خۆپیشانده‌رانى به‌غدا و قوربانى هه‌یه‌

هەواڵ / عێراق :: 06/12/2019‌ :: 2974‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا

له‌لایه‌ن میلیشیاى نه‌ناسراوه‌وه‌ هێرش كرایه‌سه‌ر خۆپیشانده‌رانى به‌غدا و سه‌رچاوه‌كان باس له‌ بوونى ژماره‌یه‌ك كوژراو و بریندار ده‌كه‌ن.


(ئه‌مشه‌و هه‌ینى 6ى كانونى یه‌كه‌مى 2019) ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى ده‌مامكدارى نه‌ناسراو هێرشێكى توندى چه‌كدارییان كرده‌سه‌ر خۆپیشانده‌رانى گۆڕه‌پانى خه‌للانى له‌ ناوه‌ڕاستى به‌غدا پایته‌خت و ژماره‌یه‌ك كوژراو و بریندارى لێكه‌وته‌وه‌.

شایه‌تحاڵه‌كانى گۆڕه‌پانه‌كه‌ به‌ میدیا عێراقییه‌كانیان راگه‌یاند: ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى ده‌مامكدار، كه‌ جلى له‌ شێوه‌ى جلى سه‌ربازییان له‌به‌ربووه‌، به‌ ئۆتۆمبیلێكى جۆرى پیكاب ده‌بڵ قه‌مه‌ره‌وه‌ هێرشیان كردۆته‌سه‌ر خۆپیشانده‌رانى گۆڕه‌پانه‌كه‌.

ئاشكراشیان كردووه‌: تائێستا ئه‌وه‌ى زانراوه‌ جگه‌ له‌وه‌ى 17 خۆپیشانده‌ر كوژراون، ژماره‌یه‌كى زۆرترییش برینداربوون.

به‌پێى میدیاكان دواتر شه‌ڕى چه‌كدارى له‌نێوان ئه‌و گروپه‌ میلیشیایه‌ و سه‌ربازانى سوپاى عێراق ده‌ستیپێكردووه‌ و تائێستا به‌رده‌وامه‌.

پێداچوونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure