نەتەوە یەكگرتووەكان دانیشتنیكی بەپەلە لەسەر عێراق سازده‌كات

هەواڵ / عێراق :: 06/12/2019‌ :: 332‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، بەغدا

بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی عێراق، بڕیارە لەم نزیكانەدا نەتەوە یەكگرتووەكان دانیشتنیكی تایبەت و بەپەلە ئەنجام بدات.


كیلی گرافت، نوێنەری ئەمریكا لە نەتەوە یەكگرتووەكان (ئەمڕۆ ھەینی 6ی كانونی یەكەمی 2019) لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەمنزیكانە دانیشتنیكی بەپەلەمان دەبێت سەبارەت بە عێراق، رێگەنادەین ھیچ پێشێلكارییەك دژی خۆپیشاندەران بكرێت.

وتیشی: "زۆر گرنگە عادل عەبدولمەھدی، سەرۆك وەزیرانی دەستلەكاركێشاوەی عێراق، لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ بكرێت دوای دەستلەكاركێشانەوەی".

ئاشكراشیكرد: راوێژ و گفتوگۆ ھەیە سەبارەت بە عێراق، زۆر گرنگە بە راشكاوی و لە دڵەوە قسە لەسەر ئەوە بكەین كە لە عێراق دەگوزەرێت.

پێداچوونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure