ئەمریکا چەند بەرپرسێکی عێراق سزادەدات

هەواڵ / عێراق :: 06/12/2019‌ :: 1479‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

بەهۆی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤەوە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای چوار بەرپرسی عێراقى دەدات.


وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای به‌سه‌ر هەریەک لە قەیس غەزعەلی، ئەمینداری گشتی عەسایبی ئەهلی حەق و لەیس غەزعەلی بەرپرس لە عەسایبی ئەهلی حەقی داوە.

هه‌ر لەناو لیستی سزادراواندا هەریەک لە حوسێن فالح، بەرپرسی دەزگای ئاسایشی حەشدی شەعبی و خەمیس خەنجەر هەیە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا هۆکاری سزاکەی گەڕاندوەتەوە بۆ گەندەڵی و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ.

ئا: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure