کاتی دابەشکردنی مووچەی چەند وەزارەت و شوێنی دیکە راگەیەندرا

هەواڵ / کوردستان :: 06/12/2019‌ :: 31059‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی دارایی و ئابوری زانیاری لەسەر دابەشکردنی مووچەی چەند شوێنێکی دیکە ئاشکرادەکات.


سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی دارایی و ئابوری (ئه‌مڕۆ هه‌ینى 6ى كانونى یه‌كه‌مى 2019) بە دواڕۆژی راگەیاند: رۆژی دووشەممە مووچەی هێزەکانی 70 و 80 دابەشدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد: رۆژی سێشەممە 10ی کانوونی یەکەم مووچەی وەزارەتی په‌روه‌رده‌ دابەشدەکرێت.

بەرپرسەکەی وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەشکرد: هەر لەم هەفتەیەدا مووچەی وەزارەتەکانی تەندروستی و دارایی دابەشدەکرێت.

پێشتر وەزارەتی دارایی بە رەسمی رایگەیاند: رۆژی یەکشەممە مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەشدەکرێت.

ئا: رێباز
ب: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure