نوێترین زانیاری دەربارەی گەیشتنی پارەی بەغدا بۆ مووچە

هەواڵ / کوردستانی :: 06/12/2019‌ :: 26473‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ

بەڕێوەبەری لقی هەرێمی کوردستانی بانکی ناوەندی نوێترین زانیاری دەربارەی گەیشتنی پارەی بەغدا بۆ مووچە ئاشکرادەکات.

عابد مزوری، بەڕێوەبەری لقی هەرێمی کوردستانی بانکی ناوەندی عێراق (ئەمڕۆ هەینی 6ی کانونی یەکەمی 2019) لە لێدوانێکدا بۆ دواڕۆژ وتی: " دەستلەکارکێشانەوەی حکومەتی عێراق کاریگەری نابێت لەسەر گەیشتنی پارەی مووچە و پارەکە لەکاتی خۆیدا دەگات".

ئاماژەی بەوەشکرد: لەگەڵ خەرجکردنی مووچەی وەزارەتەکانی عێراق لە دوای 16ی مانگەوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش رەوانە دەکرێت.

لێدوانى ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ له‌كاتێكدایه‌ بڕیاره‌ له‌ رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوه‌وه‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌ستپێبكات و له‌و باره‌یه‌وه‌ وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگه‌یاند: رۆژی یەکشەممە 7ی کانوونی یەکەمی 2019 مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەشدەکرێت.

ئامادەکردن: رێباز
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure