توركیا: له‌ سوریا ده‌رناچین به‌بێ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى له‌رووى سیاسیه‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 06/12/2019‌ :: 119‌ جار بینراوە
مه‌ولود چاوشئۆغلۆ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا

دواڕۆژ

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت: هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوان (داعش) و (به‌ره‌ى نوسره‌)دا نیه‌ و ره‌تیشیده‌كاته‌وه‌ هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌ى خاكى سوریا جێبهێڵن، به‌بێ چاره‌سه‌رى سیاسى.

مه‌ولود چاوشئۆغلۆ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا (ئه‌مڕۆ هه‌ینى 6ى كانونى یه‌كه‌مى 2019) له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: هیچ جیاوازییه‌ك نییه‌ له‌نێوان (داعش) و (به‌ره‌ى نوسره‌) له‌ سوریا و له‌و رووه‌شه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتدارێتى دیمه‌شقى تۆمه‌تباركرد به‌ په‌لكێشكردنى چه‌كداره‌ى رێكخراوى دووه‌میان بۆ ئیدلب.

وتیشى: "ده‌رچوون له‌ سوریا له‌ئێستادا له‌ به‌رژه‌وه‌ندى تیرۆرستاندایه‌" له‌و رووه‌شه‌وه‌ ره‌تیكرده‌وه‌ سه‌ربازانى وڵاته‌كه‌ى له‌و وڵاته‌ ده‌ربچن به‌بێ چاره‌سه‌رى سیاسى.

له‌ شه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى رابوردووه‌وه‌ له‌ ئیدلب پێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانى سوپاى سوریا و گروپه‌ چه‌كداره‌كاندا سه‌ریهه‌ڵداوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ تائێستا نزیكه‌ى 100 چه‌كدارى هه‌ردولا كوژراون.

پارێزگاى ئیدلب و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى نزیكه‌ى 3 ملیۆن كه‌سى تیانیشته‌جێیه‌ كه‌ نیوه‌یان ئاواره‌بووانن، به‌شى زۆرى ناوچه‌كه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى ده‌سته‌ى ئازادى شام (به‌ره‌ى نوسڕه‌ى پێشوو)دایه‌، هه‌روه‌ك چه‌ند گروپێكى ترى چه‌كداریشى تیایه‌.

ئا: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure