دایک و باوکی به‌رپرسێكى كورد گەیەنرانە نەخۆشخانە

هەواڵ / کوردستان :: 06/12/2019‌ :: 20631‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاکۆ حەمەد رابی

دایک و باوکی سەلاحەدین دەمیرتاش تووشی رووداوی هاتوچۆ بوون و بەوهۆیەوەش گەیەنرانە نەخۆشخانە.

عابد ئیکە، نوێنەری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) له‌ هه‌رێمى كوردستان (ئه‌مڕۆ هه‌ینى 6ى كانونى یه‌كه‌مى 2019) بە دواڕۆژی وت: ئەمڕۆ تاهیر دەمیرتاش و سەعدیە دەمیرتاش لەکاتی سەردانیکردنیان بۆ لای سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسه‌رۆكى پێشووى (هه‌ده‌په‌) تووشی رووداوی هاتوچۆ بوون و بەوهۆیەوەش برینداربوون.

وتیشى: "له‌ئێستادا دایک و باوکی دەمیرتاش لە نەخۆشخانەی چۆلوی حکومی چارەسەری پزیشکی وەردەگرن".

لەبارەی دۆخی تەندروستیشیان عابد ئیكه‌ وتی: تەندروستیان جێگیر و باشە و مەترسی لەسەر ژیانیان نیە.

پێداچوونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure