ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ كه‌ركوك روویدا

هەواڵ / کوردستان :: 06/12/2019‌ :: 3262‌ جار بینراوە

تاگ :: كه‌ركوك

دواڕۆژ، عیماد جەباری

ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ گه‌ڕه‌كى په‌نجا عه‌لى له‌ كه‌ركوك له‌ نزیك هێزێكى پۆلیسى شاره‌كه‌ روویدا .

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی فریاکەوتن (ئەمڕۆ هەینی 6ی کانونی یەکەمى 2019) بە دواڕۆژی راگەیاند: لەنزیک مزگەوتی عەبدوڵا لە گەڕەکی پەنجا عەلی بۆمبێکی چێندراو بە دەوریەیەکی پۆلیسی فریاکەوتن-دا تەقیوەتەوە.

وتیشی: "تەقینەوەکە بوەتەهۆی برینداربوونی پۆلیسێکی کورد بەناوی (کاروان عوسمان) کە برینەکەی سەختە، باری تەندروستی ناجێگیرە".

به‌پێى زانیارییه‌كان پاش گه‌یاندنى به‌ نه‌خۆشخانه‌، به‌هۆى سه‌ختى برینه‌كه‌یه‌وه‌ پۆلیسه‌كه‌ گیانى له‌ده‌ستداوه‌.

هاوكات به‌هۆى نزیكى رووداوه‌كه‌ له‌ مۆلیده‌یه‌كه‌وه‌، ئیشپێكه‌ره‌كه‌ى به‌مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌.

دیمه‌نێكى پاش ته‌قینه‌وه‌كه‌:

پێداچوونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure