هێزێكى پێشمه‌رگه‌ به‌ هه‌مه‌ر و كه‌لوپه‌لى سه‌ربازییه‌وه‌ جوڵه‌ پێده‌كرێت

هەواڵ / کوردستان :: 06/12/2019‌ :: 532‌ جار بینراوە

تاگ :: پێشمەرگە

دواڕۆژ، سیروان حەسەن

بەمەبەستی تۆکمەکردنی سەنگەرەکانی پێشمەرگە و رێگریکردن لە پەلاماری چەکدارانی داعش و کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکان، جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم و فەرماندە باڵاکانی پێشمەرگە سەردانی سنوری خانەقین-یان کرد و هێزی زیاتر لە ناوچەکە جێگیردەکەن. 


شێخ جەعفەر موستەفا، جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان (ئه‌مڕۆ هه‌ینى 6ى كانونى یه‌كه‌مى 2019) بە دواڕۆژی راگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ سەردانی هێزەکانی پێشمەرگەیان کردووە لە سنووری خانەقین و ئەو ناوچانەیان بەسەرکردووەتەوە کە لە چەند رۆژی رابوردوودا تێیدا پەلاماری هێزەکانی پێشمەرگە درا. 

وتیشی: "بەشێکی لیوای 16ی هێزەکانی پێشمەرگەیان بەهەمەرەوە هێناوەتە سنوورەکە و جێگیریان دەکەن بۆ حاڵەتی بەرپەرچدانەوەی خێرا و زیاتر بەهێزکردنی هێزەکانی پێشمەرگە لەسنوورەکەدا". 

لە سەردانه‌كه‌دا هاوکات فەرماندەی گەرمەسێر و قەرەتەپەی هێزەکانی پێشمەرگە لە سنوری گەرمیان و خانەقین ئامادەن و حالی حازر لەکۆبوونەوەدان بۆ دانانی پلان و بڕیاری نوێ لەبارەی هێزەکانەوە.

پێداچوونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure