دوو رۆژ له‌ هه‌رێم ده‌كرێته‌ پشوو

هەواڵ / کوردستان :: 06/12/2019‌ :: 27443‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ

بەپێی خشتەی پشووەکانی حکومەتی هەرێم له‌م مانگه‌دا دوو رۆژ پشووی رەسمی رادەگەیەندرێت.


بەپێی خشتەی پشووەکان، کە لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە، پەسەندکراوە: رۆژی چوارشەممە 25ی کانوونی یەکەمی 2019 بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح پشووی رەسمییە لە هەرێمی کوردستان.
 
هاوکات رۆژی چوارشەممەى دواتر 1ى كانونى دووه‌مى 2020 بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵەوە دەکرێتە پشووی رەسمی.

به‌هۆى ئه‌وه‌ى هه‌ردوو پشووه‌كه‌ش ده‌كه‌وێته‌ رۆژى چوارشه‌ممه‌وه‌، ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ رۆژى دواتریشیان بكرێته‌ پشوو به‌تایبه‌ت پشووى سه‌رى ساڵ وه‌ك ئه‌وه‌ى هه‌ندێكجار له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌ په‌یڕه‌وكراوه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure