ساڵى رابوردوو 3 هه‌زار ده‌ستدرێژى سێكسى له‌م شوێنه‌دا روویانداوه‌

هەواڵ / جیهان :: 06/12/2019‌ :: 1309‌ جار بینراوە

تاگ :: ئەمریکا

دواڕۆژ

كۆمپانیایه‌كى تایبه‌تمه‌ندى گواستنه‌وه‌ ئاشكرایده‌كات: ساڵى رابوردوو نزیكه‌ى سێ هه‌زار حاڵه‌تى ده‌ستدرێژى سێكسى له‌و ئۆتۆمبێلانه‌دا روویداوه‌ كه‌ له‌لاى ئه‌وان له‌ ئه‌مریكا كارده‌كه‌ن.


كۆمپانیاى (ئه‌وبر ته‌كنۆلۆجیز)ى تایبه‌ت به‌ خزمه‌تگوزارى گواستنه‌وه‌ى نه‌فه‌ر رایگه‌یاند: زیاتر له‌ سێ هه‌زار ئاگاداركردنه‌وه‌ى له‌باره‌ى ده‌ستدرێژى سێكسى په‌یوه‌ندیدار به‌ گه‌شته‌كانى له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ ساڵى رابوردوودا، كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ نزیكه‌ى 1.3 ملیار گه‌شت، پێگه‌یشتووه‌.

ئه‌وبر له‌ راپۆرته‌كه‌یدا ئاشكراشیكردووه‌: ژماره‌كان له‌ 2018 ده‌رخه‌رى دابه‌زینى رووداوه‌كانه‌ به‌ رێژه‌ى 16%، به‌راورد به‌ ساڵى پێشتر ده‌رباره‌ى ده‌ستدرێژییه‌كان.

رونیشیكردوه‌ته‌وه‌: 99%ى سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانى له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان كه‌ ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته‌ 2.3 ملیار گه‌شت له‌ هه‌ردوو ساڵى 2017 و 2018 ئه‌نجامدراون به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ رووداوێكى په‌یوه‌ندیدار به‌ سه‌لامه‌تیان تیا رووبدات.

ئامانجه‌ له‌و راپۆرته‌ دڵنیاكردنه‌وه‌ى شۆفێر و هاووڵاتیانه‌ له‌وه‌ى كۆمپانیاكه‌ سوره‌ له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانى له‌ پرسى سه‌لامه‌تیدا.

ئا: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure