ترامپ ناردنى 12 هه‌زار سه‌رباز بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ره‌تده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 06/12/2019‌ :: 193‌ جار بینراوە
دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا

دواڕۆژ

سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ واشنتن نیازى وابێت 12000 سه‌رباز ره‌وانه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بكات.


دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا دره‌نگانى شه‌وى رابوردوو له‌ تویتێكدا هه‌واڵى له‌و جۆره‌ى به‌ "ناڕاست" ناوبرد به‌بێ ئه‌وه‌ى ورده‌كارى زیاتر ئاشكرابكات.

رۆژى پێنجشه‌ممه‌ ئاژانسى (فۆكس نیوز)ى ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه‌: وه‌زاره‌تى به‌رگرى سه‌رگه‌مى پلانێكه‌ بۆ زیادكردنى نزیكه‌ى 7000 سه‌رباز له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى زیادبوونى هه‌ڕه‌شه‌كانى ئێران له‌ ناوچه‌كه‌.

ئه‌و هه‌واڵه‌شى به‌ پشت به‌ست به‌ لێدوانى دوو به‌رپرسى وه‌زاره‌ته‌كه‌ بڵاوكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا: تائێستا وه‌زیرى به‌رگرى "هیچ بڕیارێكى نه‌داوه‌" وه‌ك ئه‌وه‌ى راوێژكاره‌كانى رایانگه‌یاندووه‌.

رۆژى چوارشه‌ممه‌ش وه‌زاره‌تى به‌رگرى راپۆرتێكى رۆژنامه‌ى (وۆڵ ستریت جۆرناڵ)ى ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ رایگه‌یاندبوو: ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان تاوتوێى ناردنى 14000 سه‌رباز ده‌كات بۆ ناوچه‌كه‌.

ئا: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure