فه‌توایه‌ك له‌باره‌ی شۆفێری تەكسی ئافره‌ت له‌ هه‌رێم ده‌رده‌چێت

هەواڵ / کوردستان :: 06/12/2019‌ :: 1991‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

له‌ نوێترین فه‌توایدا له‌باره‌ی حوكمی سه‌ركه‌وتنی ئافره‌ت به‌ته‌نها له‌گه‌ڵ شۆفێری تاكسی یه‌كێتی زانایان رایده‌گه‌یه‌نێت: ده‌رچوونی ئافره‌ت له‌گەڵ مه‌حره‌می خۆیدا له‌هه‌ر كات و شوێنێك بێت دروسته‌، به‌ڵام شۆفێری ئافره‌ت دروست نییه‌ نه‌فه‌ری پیاو هه‌ڵبگرێت.


یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان له‌ فه‌تواكه‌یدا كه‌ به‌ ژماره‌ (1022) له‌ (4ى كانونى یه‌كه‌مى 2019) ده‌رچووه‌ رایگه‌یاندووه‌: ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له‌ نه‌فسی خۆی دڵنیابو له‌ پشته‌وه‌ی تاكسی سه‌ربكه‌وێت، هه‌ر كاتێك ئافره‌ته‌كه‌ یان شۆفێره‌كه‌ یان هه‌ردولا كه‌وتنه‌ داوی گوناهوتاوان و كاری ناشه‌رعی، پێویسته‌ ئافره‌ته‌كه‌ له‌گه‌ڵ شۆفێره‌كه‌ سه‌رنه‌كه‌وێت و دابه‌زێت، یان شۆفێره‌كه‌ داوای دابه‌زینی لێ بكات.

یه‌كێتی زانایان جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌: له‌وه‌ش پێویسته‌ ئافره‌ت به‌ته‌نها له‌گه‌ڵ شۆفێری نامه‌حره‌م بۆ ده‌ره‌وه‌ی شارو دور له‌ ئاوه‌دانی ده‌رنه‌چێت.

سه‌باره‌ت به‌و كرێیه‌ی خاوه‌ن تاكسی له‌ ئافره‌تی وه‌رده‌گرێت یه‌كێتی زانایان ئاشكرایكردووه‌: "ئه‌و پاره‌یه‌ حه‌ڵاڵه‌ ئه‌گه‌ر نه‌كه‌وته‌ ناو حه‌رام یان كاره‌كه‌ی به‌كارنه‌هێنا بۆ به‌دواكه‌وتنی كاری ناشه‌رعی".

ده‌قى فه‌تواكه‌:

ئا: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure