ته‌قینى غاز له‌ سه‌قز 110 قوربانى لێكه‌وته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 06/12/2019‌ :: 2065‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى غاز له‌ناو یه‌كێك له‌ هۆڵه‌كانى ئاهه‌نگگێڕان له‌ شارى سه‌قز له‌ رۆژهه‌ڵاتى كوردستان 11 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 100ى تریش برینداربوون.


میدیاكان بڵاویانكرده‌وه‌: رووداوه‌كه‌ دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ 5ى كانونى یه‌كه‌م به‌هۆى ته‌قینى پێنج بتڵى غاز له‌ ناو هۆڵه‌كه‌دا روویداوه‌.

ئاشكراشیانكرد: له‌نێو قوربانیاندا ئافره‌ت و منداڵ هه‌یه‌.

به‌رپرسانى ئیدارى ناوچه‌كه‌ ئاشكرایانكردووه‌: ته‌قینه‌وه‌كه‌ به‌هۆى لێچوونى غازه‌وه‌ روویداوه‌ و سێ له‌ بریندارانیش بارى ته‌ندروستیان ناجێگیره‌.


بۆ بینینى ڤیدۆى پاش رووداوه‌كه‌ كلیك لێره‌ بكه‌.

ئا: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure