باران و به‌فر ده‌ستپێده‌كات.. كه‌شناسى رونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر كه‌شوهه‌واى ئه‌مڕۆ ده‌دات

هەواڵ / کوردستان :: 06/12/2019‌ :: 5281‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

به‌پێى پێشبینیه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى هه‌رێم ئه‌مڕۆ باران و به‌فر له‌ شاره‌كانى هه‌رێم و ناوچه‌ شاخاوییه‌كان ده‌ستپێده‌كات.


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێم كوردستان رایگه‌یاند: (ئه‌مڕۆ هه‌ینى 6ى كانونى یه‌كه‌مى 2019) ئاسمان هه‌ورى باراناوى ده‌بێت له‌ سه‌رجه‌م شاره‌كانى كوردستان.

هه‌روه‌ك رونیشیكردوه‌ته‌وه‌: له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان به‌فربارین ده‌ستپێده‌كات و به‌هۆیه‌وه‌ پله‌كانى گه‌رما زیاتر داده‌به‌زن.

لاى خۆیه‌وه‌ ماڵپەڕی (ئەی سی سی وێزەر)ی جیهانی تایبه‌ت به‌ كه‌شوهه‌وا ئاشکرایکردووە: له‌مڕۆوه‌ بارانبارین شار و شارۆچکەکانی هەرێم دەگرێتەوە و تا رۆژی دووشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

شه‌وى رابوردووش شه‌پۆلێكی به‌فربارین سنوری پارێزگای دهۆك گرتووه‌ته‌وه‌ و له‌ چیای گاره‌ سه‌ر به‌ قه‌زای ئامێدی نزیكه‌ی 5 سم به‌فرباریوه‌.

پێشبینییه‌كانى كه‌شوهه‌واى ئه‌مڕۆى شاره‌كان:
پارێزگاى هه‌ولێر

پارێزگاى سلێمانى

پارێزگاى كه‌ركوك

پارێزگاى دهۆك


ئا: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure