دابه‌شكردنى مووچه‌ ده‌ستپێده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 06/12/2019‌ :: 9073‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلولی راگەیاند.


وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگه‌یاند: رۆژی یەکشەممە 7ی کانوونی یەکەمی 2019 مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەشدەکرێت.

هەرچەندە پێشتر بڕیاردرابوو لە 5ی هەموو مانگێک دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت، بەڵام چەند مانگێکە دابەشکردنی مووچە دوادەکەوێت بۆ 7ی مانگ.

 
ده‌رباره‌ى هۆكارى ئه‌و دواكه‌وتنه‌ش سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری تایبه‌ت بۆ دواڕۆژ ئاشكرایكرد: هۆكارى دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی مووچه‌ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانه‌، چونكه‌ چه‌ند مانگێكه‌ له‌ 5 و 6ی مانگ پاره‌ی داهاتی نه‌وت ده‌نێرێت بۆ وه‌زاره‌تی دارایی. وتیشی "ئێمه‌ش یه‌ك دوو رۆژێكمان پێویسته‌ بۆ كاروبارى ئیداری، دواتر بڕیاری دابه‌شكردنه‌كه‌ی ده‌درێت".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ باسی له‌وه‌شكرد: له‌ مانگه‌كانی پێشووتر وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان، له‌ 2 و 3ی مانگ پاره‌ی بۆ ده‌ناردین، بۆیه‌ له‌ 5ی مانگ ده‌ستمان به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ ده‌كرد".

ئا: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure