ئه‌و دوو ژنه‌ ده‌ستگیركران كه‌ دزییان له‌ دوكانداره‌كان ده‌كرد

هەواڵ / کوردستان :: 05/12/2019‌ :: 281‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
پۆلیسی هه‌ولێر تۆمه‌تبارانی دوو تاوانی دزی جیاوازیان ده‌ستگیر كرد كه‌ پێكهاتوون له‌ دوو ژن و پیاوێك.


هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: دوو ژن و پیاوێكیان ده‌ستگیر كردووه‌ كه‌ له‌ چه‌ندین شوێن تاوانی دزی و فێڵكردنیان ئه‌نجام داوه‌ .
وتیشی: "تاوانباره‌كان ناویان (ر. س. م)، ته‌مه‌ن (22) ساڵ، و (و. م. ع)، ته‌مه‌ن (40) ساڵ، كه‌ به‌ پاره‌ و كه‌لوپه‌لیان له‌ دووكانداران له‌ بازاڕه‌كانی شاری هه‌ولێر دزیوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: تۆمه‌تبارێكی تر به‌ناوی  (ن. ز. ق)، ته‌مه‌ن (23) ساڵ كه‌ تاوانی دزین و فێڵكردنی له‌ ماركێت و دووكانه‌كان له‌ چه‌ندین شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی ئه‌نجامداوه‌ ده‌ستگیركراوه‌.

وتیشى : ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ به‌پێی مادده‌ی (446) له‌ یاسای سزادانی عێراقی به‌ند كراون و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌". 
 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure