به‌ نارنجۆك هێرش كرایه‌ سه‌ر ماڵی به‌رپرسێك

هەواڵ / کوردستان :: 05/12/2019‌ :: 8982‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جه‌باری
 ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌ 5ى كانونی یه‌كه‌م به‌نارنجۆكی ده‌ستی هێرشكرایه‌ سه‌ر ماڵی به‌رپرسی نوسینگه‌كه‌ی سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی له‌كه‌ركوك.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌بنكه‌ی پۆلیسی ئازادی له‌ كه‌ركوك به‌دواڕۆژی راگه‌یاند: له‌گه‌ڕه‌كی موسه‌ڵای شاری كه‌ركوك هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر ماڵی به‌هجه‌ت ساڵه‌حی به‌رپرسی نوسینگه‌ی ئه‌رشه‌د ساڵحی سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی.

وتیشی:" هێرشه‌كه‌ له‌رێگه‌ی نارنجۆكه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌و به‌هۆیه‌وه‌ زیانی مادی زۆر به‌ر ئۆتۆمبێڵه‌كه‌ی و ماڵه‌كه‌ى كه‌وتووه‌، به‌ڵام زیانی گیانی نه‌بووه‌.
 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure