كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌

هەواڵ / عێراق :: 05/12/2019‌ :: 704‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا
ئه‌مشه‌م پێنجشه‌ممه‌ 5ى كانونى یه‌كه‌م په‌رله‌مانى عێراق یاساى نوێى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌سه‌ندكرد و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیارانیشی ره‌وانه‌ى خانه‌نه‌شینبوون كرد به‌مه‌به‌ستى دروستكردنه‌وه‌ى كۆمسیۆنێكى نوێى.

به‌پێی یاسای كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌ ئه‌مشه‌و په‌رله‌مان په‌سه‌ندی كرد، ئه‌ندامانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئاینده‌ له‌ نۆ كه‌س پێك دێن، كه‌ حه‌وتیان له‌ دادوه‌ران و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت ده‌بن.

هاوكات یاسا نوێیه‌كه‌ی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاده‌كان، یاسای ژماره‌ (11)ی ساڵی 2007ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌ هه‌موو هه‌مواره‌كانییه‌وه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌، هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی ئێستا ره‌وانه‌ى خانه‌نشین بوون ده‌كرێن، وه‌ك ئه‌ندامانی كۆمسیۆنی پێشوتریش، به‌پێی یاسای خانه‌نیشینی گشتی ژماره‌ (9)ی ساڵی 2014 و هه‌مواره‌كانی، یان بۆ كاری تری له‌ داموده‌زگاكانی تری ده‌وڵه‌ت راده‌سپێردرێن، به‌پێی ئه‌و پلانه‌ى ئێستا هه‌یانه‌.

به‌پێی بڕگه‌یه‌كی تری یاساكه‌ به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كانی ئێستا ئه‌وانه‌ی كه‌ جێگیرن یان راسپێردراون، به‌ هه‌مان پله‌ی وه‌زیفی و ده‌رماڵه‌كانیانه‌وه‌، ده‌گوازرێنه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی كۆمسیۆن، ئه‌وانه‌ش ئاره‌زووی خانه‌نیشینی ده‌كه‌ن، خانه‌نشین ده‌كرێن.

 هاوكات یاریده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كانی كۆمسیۆنی ئێستا به‌ هه‌مان پله‌ و ده‌رماڵه‌وه‌ ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ داموده‌زگامانی حكومه‌ت، یان ئه‌وانه‌ی ئاره‌زووی خانه‌نشینی ده‌كه‌ن، هه‌واڵه‌ی خانه‌نشینی ده‌كرێن، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی به‌ش و به‌ڕێوه‌به‌ری لقه‌كان له‌ پۆسته‌كانیان ده‌به‌خشرێن، به‌ڕێوبه‌ری گشتی نوێ له‌ده‌ره‌وه‌ی كۆمسیۆن داده‌مه‌زرێن.
پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure