به‌رپرسێكی یه‌كێتی ده‌ستگیركرا

هەواڵ / کوردستان :: 05/12/2019‌ :: 25172‌ جار بینراوە

دواڕۆژ؛ یوسف موڕاد
له‌سه‌ر سكاڵای ژماره‌یه‌ك هاووڵاتى عه‌ره‌بی هاورده‌ به‌رپرسێكی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی له‌ داقوق ده‌ستگیركرا.


ئازاد رۆسته‌م به‌رپرسی كۆمیته‌ی داقوقی یه‌كێتی نیشتیمانى كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 5ی كانونی یه‌كه‌م به‌ دواڕۆژی ڕاگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌بازگه‌ی حه‌فته‌غاری سنوری داقوق له‌لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه‌ محه‌مه‌د ئیبراهیم ، ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی ده‌ستگیركراوه‌."


وتیشی"هۆكاری ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی بۆ سكاڵای ژماره‌یه‌ك عه‌ره‌بی هاورده‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ به‌تۆمه‌تی ڕێگریكردن له‌گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر زه‌وی جوتیارانی كورد له‌گوندی مه‌نسور".


رونیشیكرده‌وه‌ مانگێك به‌ر له‌ئێستا ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ جوتیارانی گونده‌كه‌ی ڕێگیریان كردووه‌ له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌ هاورده‌كان كه‌مه‌به‌ستیانه‌ جارێكی دیكه‌ ده‌ست به‌سه‌ر گونده‌ كوردیه‌كاندا بگرن."


 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure