نهێنى ئه‌و جانتایه‌ى هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ پۆتن هاتوچۆى پێده‌كرێت

هەواڵ / جیهان :: 05/12/2019‌ :: 1638‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
كه‌ناڵى زیفیزدا راپۆرتێكى ڤیدیۆیی سه‌باره‌ت به‌ نهێنى ئه‌و جانتایه‌ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ هه‌میشه‌ یاوه‌رى  ڤلادمێر پۆتن سه‌رۆكى روسیا ده‌كات  بۆ هه‌موو شوێنێك كه‌ ئه‌ویش جانتاى ئه‌تۆمیه‌و ته‌مه‌نى 50 ساڵه‌. 


 به‌پێى راپۆته‌كه‌ ره‌نگى دوگمه‌ى ته‌قاندنى بۆمب و موشه‌كى ئه‌تۆمى له‌و جانتایه‌دا له‌برى سور ره‌نگى سپییه‌.

ئه‌و جانتایه‌ كه‌ پۆتن بۆ هه‌موو شوێنێك له‌گه‌ڵیدا ده‌بێت كارتێكى زیره‌كى له‌گه‌ڵدایه‌ وه‌ك كلیلى كردنه‌وه‌ى جانتاكه‌یه‌‌و 50 ساڵه‌ دروست كراوه‌. 

 ئه‌وه‌ یه‌كه‌مجاره‌ له‌كه‌ناڵێكى ته‌له‌فزیۆنیه‌وه‌ وێنه‌ى ئه‌و جانتایه‌و به‌شى ناوه‌وه‌ى پیشانبدرێت، به‌ڵام كه‌ناڵه‌كه‌ ئاماده‌ نه‌بووه‌ زانیارى زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و جانتایه‌ بڵاوبكاته‌وه‌.
 ئا:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure