هه‌وڵى هه‌ڵوه‌شاندانه‌وه‌ى په‌رله‌مان ده‌درێت

هەواڵ / عێراق :: 05/12/2019‌ :: 527‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا
 ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عێراق  له‌ كوتله‌ى حیكمه‌، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ئاشكرایكرد، هه‌واڵێك هه‌یه‌ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، بۆئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بكرێت، به‌تایبه‌ت دوای یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران.


ئه‌سعه‌د موشدی په‌رله‌مانتاری ره‌وتی حیكمه‌ له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی: “گفتوگۆی سیاسی له‌ نێوانی په‌رله‌مانتاراندا هه‌یه‌ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان  رۆیشتن به‌ ئاڕاسته‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت”.

وتیشی: “پاڵپشتییه‌كی گه‌وره‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌و پێشنیازه‌ی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان هه‌یه‌، به‌تایبه‌ت دوای یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران و راسپارده‌كان بۆ حكومه‌تی ئاینده‌".


روونیشیكرده‌وه‌: “هه‌وڵێكی تریش هه‌یه‌ بۆ داواكاری گۆڕینی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆك كۆمار، دوای سه‌رۆك وه‌زیران".
پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure