كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان ده‌ستیپێكرد و ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت

هەواڵ / عێراق :: 05/12/2019‌ :: 258‌ جار بینراوە

 دواڕۆژ
 ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌ 5ى كانونى یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ستیپێكرد و ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساى نوێى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت.


بڕیاره‌ له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا جگه‌ له‌یاساى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسایه‌ك و پڕۆژه‌ بڕیارێكى دیكه‌ش بدرێت. 

ئه‌نجامدانى گۆڕانكارى له‌ یاساى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌ یه‌كێك له‌ داواكارییه‌كانى خۆپیشانده‌ران بوو وه‌ك ئاماده‌كارییه‌كه‌ بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت.
 ئا:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure