ئه‌مریكا ده‌ستى به‌سه‌ر كه‌شتیه‌كى ئێراندا گرت

هەواڵ / جیهان :: 05/12/2019‌ :: 545‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
 برایان هۆك نێرده‌ى ئه‌مریكاى تایبه‌ت به‌ كاروبارى ئێران ئاشكرایكرد كه‌  وڵاته‌كه‌ى ده‌ستى به‌سه‌ر كه‌شتیه‌كه‌دا گرتووه‌ كه‌ ده‌یویست ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك بگوێزێته‌وه‌ بۆ یه‌مه‌ن".


 وتیشى :"ئه‌و موشه‌كانه‌ دژه‌ كه‌شتى بوون و زۆر پێشكه‌وتووبوون".

برایان هۆك ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه‌ ئه‌مریكا بڕى 15 ملیۆن دۆلارى وه‌ك پاداشت داناوه‌ بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ زانیارى له‌سه‌ر یه‌كێك له‌ فه‌رمانده‌كانى سوپاى پاسدارانى ئێرانه‌وه‌ ده‌دات كه‌ ناوى شلاهی-یه‌ له‌لایه‌ن واشنتنه‌وه‌ تۆمه‌تباركراوه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ى چه‌ك بۆ گروپه‌ چه‌كداره‌كانى سه‌ر به‌ ئێران.

 ئا:هـ.ق




  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە