لەسەر موچە پاشەکەوتکراوەکان وەزارەتی دارایی بە رەسمی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

هەواڵ / کوردستان :: 05/12/2019‌ :: 6644‌ جار بینراوە

دواڕۆژ 

وەزارەتی دارایی و ئابوری رایدەگەیەنێت:  حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی دارایی و ئابووری بەرپرسیاریەتی هەموو مووچە پاشەکەوتکراوەکان لە ئەستۆ دەگرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ی کانوونی یەکەمی 2019 وەزارەتی دارایی و ئابوری لەسەر مووچە پاشەکەوتکراوەکان و کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی وەفدی هەرێم لە بەغدا رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوەدەکات: بەداخەوە هەندێك كەس بە ئاگایی یان بە بێ ئاگا ڕاستیەكان دەشێوێنن دەیانەوێت لە بەهای ئەو سەركەوتنە گەورەیەی شاندی هەرێمی كوردستان كەمكەنەوە

 

دەقی ڕوونكردنەوەکەی نوسینگەی وەزیری دارایی و ئابوری:

ئەمرۆ پێنج شەممە ڕێكەوتی 5/12/2019، لە دیوانی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی سەبارەت بە ڕێكەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا بەسترا و سەرۆكی شاندەكە و ئەندامانی شاندی حكومەتی هەرێم بۆ دۆسیەی بودجە و نەوت ئەنجامی ڕێكەوتنی شاندی هەرێمی كوردستانی بۆ ڕۆژنامەنووسان ئاشكرا كرد. 

لە چوارچێوەی كۆنگرە ڕۆژنامەنوسیەكەدا ڕۆژنامەنووسێكی بەڕێز پرسیاری ئەوەی لە سەرۆكی شاندەكە كرد كە حكومەت سێ مووچە قەرزداری مووچە خۆرانی كوردستانە، ئاشكرایە مەبەستی ڕۆژنامەنووسە بەرێزەكە "سێ مووچەی تەواو بوو"  بەڵام سەرۆكی شاندەكە "زانیارییەكەی بۆ ڕاستكردەوە كە سێ موچە نییە بەڵكو مووچەی هەشت مانگی فەرمانبەران و ١٢ مانگی خانەنشینان قەرزدارە. هەروەها نە ڕۆژنامەنووسەكە و نە جەنابی وەزیر هیچ ئاماژەیەكیان بە مووچە ناتەواوەكان نەداوە كە بە ڕێژەی جیاواز بە پاشەكەوت دابەشكراون.
بەداخەوە هەندێك كەس بە ئاگایی یان بە بێ ئاگا ڕاستیەكان دەشێوێنن دەیانەوێت لە بەهای ئەو سەركەوتنە گەورەیەی شاندی هەرێمی كوردستان كەمكەنەوە. پێتان ڕادەگەیەێنێن، سەرباری ئەوەی كە مووچە نەدراوەكان و پاشەكەوتەكانی مووچەش هەرچەندە لەسەردەمی ئەم كابینەیەدانەبووە، بەڵام حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی دارایی و ئابووری بەرپرسیاریەتی هەموویان لە ئەستۆ دەگرێت.

ئا: رێباز



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure