په‌رله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر یاساى كۆمسیۆن ده‌دات

هەواڵ / عێراق :: 05/12/2019‌ :: 96‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 5ى كانونى یه‌كه‌مى 2019 دانیشتنێكى په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌بچێت، له‌ خشته‌ى دانیشتنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆدا دوو بڕگه‌ى گرنگ هه‌ن.


به‌پێى خشته‌ى دانیشتنه‌كه‌ى په‌رله‌مانى، بڕگه‌ى یه‌كه‌مى دانیشتنه‌كه‌، بریتییه‌ له‌ ده‌نگدانه له‌سه‌ر بڕیارێك تایبه‌ت به‌ داواكارى خۆپیشانده‌رانى پارێزگاكانى زیقار و نه‌جه‌ف.

بڕگه‌یه‌كى ترى دانیشتنه‌كه‌ى په‌رله‌مانى عێراق، بریتییه‌ له‌ پرۆژه‌ یاساى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان.

به‌پێى خشته‌ى دانیشته‌كه‌ سێیه‌مین بڕگه‌، بریتییه‌ له‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌مواری  دووه‌مى یاساى پێشنیاركراوى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى زیانلێكه‌وتووانى پرۆسه‌ جه‌نگییه‌كان و هه‌ڵه‌ سه‌ربازییه‌كان و كرده‌وه‌ تیرۆرستییه‌كان، ژماره‌ 20ى ساڵى 2009ى هه‌مواركراو.

پێداچوونه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure