بەهونەر پشتگیری رۆژئاوا دەكەن

هەواڵ / که‌لتور :: 05/12/2019‌ :: 126‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

ژمارەیەك هونەرمەندی شێوەكاری شاری سلێمانی بەدروستكردنی تابلۆ پشتگیری خۆیان بۆ شۆڕشی رۆژئاوای كوردستان دەردەبڕن و دەڵێن "ئەگەر چەك نەبم، هونەر ئەبم بۆ رۆژئاوا".


پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 5ی كانوونی یەكەمی 2019 لەهۆڵی تەوار لەشاری سلێمانی، رێكخراوی نوێگەر پێشانگای شێوەكاری بۆ ژمارەیەك هونەرمەندی شاری سلێمانی كردووە كە وێنەكانیان پشتگیرییە بۆ رۆژئاوا.

كارا محەمەد، ئەندامی رێكخراوی نوێگەر بەدواڕۆژی راگەیاند: بەرخودانی رۆژئاوا بۆتە بەرخودانی مێژوویی و كاریگەری لەسەر هونەرمەندانی باشور هەیە، بۆیە ئەمڕۆ حەوت هونەرمەندی باشووری كوردستان بەدروستكردنی تابلۆی تایبەت بەرۆژئاوا پشتگیری خۆیان بۆ دەربڕیون.

مانگی رابردوو سوپای توركیا هێرشی كردە سەر رۆژئاوای كوردستان و چەندین هاوڵاتی و شەڕڤان شەهید و برینداربوون، بەڵام دواتر بەڕێككەوتنێكی نێودەوڵەتی كۆتایی بەهێرشەكە هێنرا.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure