له‌باره‌ى کەشوهەواوە هۆشداری دەدرێت

هەواڵ / جیهان :: 05/12/2019‌ :: 2674‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌ راپۆرتى ساڵانه‌ى خۆیدا ده‌رباره‌ى پێشبینیه‌كانى  كه‌ش و هه‌وا، ده‌ڵێت "پله‌ى گه‌رما به‌رزتر ده‌بێته‌وه‌".


نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌م باره‌یه‌وه‌ راپۆرتێكى له‌سه‌ر  چۆنیه‌تى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ خێرای گۆڕانكارییه‌كانى كه‌ش و هه‌وا و توانای مرۆڤ له‌گه‌ڵ راهاتنى له‌گه‌ڵ ئه‌و پلانه‌ ئاماده‌ كردووه‌.

گۆڤاری ساینس ئه‌لیرتى زانستى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: رێكخراوى جیهانى كه‌ش و هه‌وا رایگه‌یاندووه‌ پله‌كانى گه‌رما له‌ جیهاندا گه‌یشتووه‌ته‌ به‌رزترین ئاست و ساڵى 2019 له‌و سێ ساڵانه‌ بووه‌ كه‌ تیایدا به‌رزترین پله‌ى گه‌رمى له‌هه‌موو جیهاندا تۆماركراوه‌.

ئه‌و رێكخراوه‌ جیهانییه‌ باسی له‌وه‌شكردووه‌ گازه‌كانى كه‌ له‌ئه‌نجامى سوتانى سوته‌مه‌نییه‌وه‌ ده‌چێته‌ ناو هه‌واوه‌،  وایكردووه‌ پله‌ى گه‌رمى له‌ ساڵى 2019دا ژماره‌ى پێوانه‌یى تۆمار بكات، چونكه‌ رێژه‌ى كاربۆن له‌ به‌رگه‌ هه‌وادا زیاتر بووه‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما هه‌یه‌.

ده‌شڵێت "زه‌ریاكان 90%ى گه‌رمى زیاده‌ هه‌ڵده‌مژێت كه‌ به‌هۆی گازه‌كانه‌وه‌ دروست ده‌بێت و له‌ ئێستادا پله‌ى گه‌رمیان گه‌یشتووه‌ته‌ به‌رزترین ئاست، ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ له‌ سیستمى ئایكۆلۆژى ده‌ریایی ده‌كات كه‌ به‌ ملیاره‌ها مرۆڤ پشتى پێوه‌ ده‌به‌ستێت".

ناوه‌ندى ئاستى سه‌ر ڕووى ده‌ریا له‌ جیهاندا به‌رزترین پله‌ى تۆماركردووه‌،  به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ى 329 ته‌ن له‌ به‌سته‌ڵه‌كى جیهان تواوه‌ته‌وه‌.

له‌و راپۆرته‌دا هاتووه‌ "به‌رزبونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى كاریگه‌ری له‌سه‌ر مرۆڤیش هه‌یه‌و نزیكه‌ى 10 ملیۆن كه‌س له‌ نیوه‌ى یه‌كه‌مى ساڵى 2019 به‌هۆی گۆڕانكاری و رووداوه‌كانى كه‌ش و هه‌واوه‌  وه‌ك  لافاو و وشكه‌ساڵى و زریانه‌كان شوێنه‌كانى خۆیان به‌جێهێشتووه‌". 

پێداچوونه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure