هۆكاری دواكه‌وتنى مووچه‌ ئاشكراده‌كرێت

هەواڵ / کوردستان :: 05/12/2019‌ :: 7009‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابورى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هۆكاری دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی مووچه‌ بۆ دواڕۆژ ئاشكرا ده‌كات.

سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت بۆ دواڕۆژ ئاشكرای كرد كه‌ هۆكارى مانگانه‌ دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی مووچه‌ ،وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانه‌، چونكه‌ چه‌ند مانگێكه‌ له‌ 5 و 6ی مانگ پاره‌ی داهاتی نه‌وت ده‌نێرێت بۆ وه‌زاره‌تی دارایی، وتی "ئێمه‌ش یه‌ك دوو رۆژێكمان پێویسته‌ بۆ كاروبارى ئیداری، دواتر بڕیاری دابه‌شكردنه‌كه‌ی ده‌درێت".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ باسی له‌وه‌شكرد: له‌ مانگه‌كانی پێشووتر وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان، له‌ 2 و 3ی مانگ پاره‌ی بۆ ده‌ناردین، بۆیه‌ له‌ 5ی مانگ ده‌ستمان به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ ده‌كرد".

وه‌زاره‌تى دارایی رایگه‌یاندووه‌ یه‌كشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كرێت و یه‌كه‌م شوێنیش دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرێت.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure