نرخی نه‌وت دابه‌زی

هەواڵ / ئابوری :: 05/12/2019‌ :: 295‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

پێش ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه‌ی (ئۆپیك) كه‌ بڕیاره‌ پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌ ڤییه‌ننا به‌ڕێوه‌بچێت سه‌باره‌ت به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت، ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی.


ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وتی خاوی برێنت 10 سه‌نت واتا 0.2% هاته‌خواره‌وه‌و گه‌یشته‌ 62.90 دۆلار، ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ دوێنێ چواره‌شممه‌ 3.6% نرخه‌كه‌ی به‌رزببووه‌وه‌.

به‌هه‌مانشێوه‌ نرخی نه‌وتی خاوی خۆرئاوای تێكساس 22 سه‌نت واتا 0.4% دابه‌زی و گه‌یشته‌ 58.21 دۆلار، له‌كاتێكدا دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 4.2% به‌رزببووه‌وه‌.

بڕیاروایه‌ پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت (ئۆپیك) له‌ نێویاندا رووسیا، بگه‌نه‌ رێككه‌وتن له‌باره‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure