"خامنه‌یی به‌نهێنی فه‌رمانی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزینی به‌ په‌رله‌مان داوه‌"

هەواڵ / جیهان :: 06/12/2019‌ :: 566‌ جار بینراوە

تاگ :: ئێران

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

سایتی ره‌سمی عه‌لی خامنه‌یی، رابه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران ئاشكرایكردووه‌، خامنه‌یی دوو رۆژ دوای گرانكردنی به‌نزین و خۆپیشاندانه‌كان، له‌ نامه‌یه‌كی نهێنیدا بۆ په‌رله‌مان داوای لێكردوون هیچ هه‌وڵێك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی نرخی به‌نزین بۆ پێشوو نه‌ده‌ن و نرخه‌كه‌ی وه‌كو ئێستا بمێنێته‌وه‌.


رابه‌ری باڵای ئێران هه‌روه‌ها له‌و نامه‌یه‌دا هۆشداری داوه‌ته‌ په‌رله‌مانتاران كه‌ هه‌ر چه‌شنه‌ هه‌وڵ و ده‌ربڕینی ناڕه‌زامه‌ندی به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ رووبه‌رووی سزایان ده‌كاته‌وه‌.

به‌و هۆیه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ په‌رله‌مانتارانی ئێران كه‌ له‌ سه‌ره‌تادا كاردانه‌وه‌ی توندیان به‌رامبه‌ر به‌ گرانكردنی نرخی به‌نزین نواندووه‌ داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی نرخی به‌نزینیان بۆ نرخی پێشووی كردبوو، پاشه‌كشه‌یان له‌ بڕیار و كاردانه‌وه‌كانیان كرد.

رۆژی 15 تشرینی دووه‌م، ئه‌نجومه‌نی باڵای ئابووری ئێران بڕیاریدا نرخی به‌نزین له‌ 1000 تمه‌نه‌وه‌ بۆ سێ هه‌زار تمه‌ن به‌رزبكرێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش ناره‌زایی و خۆپیشاندانی هاووڵاتیانی ئێرانی لێكه‌وته‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامدا زیاتر له‌ 150 كه‌س كوژران.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure