فه‌رمانی گرتن بۆ به‌رپرسێك ده‌ركرا

هەواڵ / عێراق :: 05/12/2019‌ :: 1751‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق رایگه‌یاند: فه‌رمانی گرتن بۆ پارێزگارى پێشووتری نه‌ینه‌وا ده‌ركراوه‌، به‌تۆمه‌تی به‌هه‌ده‌ردانی دارایی گشتی.


فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی سه‌ر به‌ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كردووه‌: به‌پێی ماده‌ی 340 له‌ یاسای سزادانی عێراقی فه‌رمانی گرتن بۆ پارێزگارى پێشووتری نه‌ینه‌وا ده‌ركراوه‌ كه‌ تۆمه‌تباره‌ به‌ به‌شبه‌شكردنی پرۆژه‌كان، بۆ نموونه‌ پرۆژه‌ی رێگای به‌غدا كه‌ تێچووه‌كه‌ی ( 5 ملیار و 200 ملیۆن دینار) بووه‌و به‌شبه‌شی كردووه‌ بۆ پێنج قۆناغ كه‌ ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانه‌و بووه‌ته‌هۆی به‌هه‌ده‌ردانی پاره‌كه‌.

هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌ "بڕیاردراوه‌ كه‌ راگری پێشووی كۆلێژی ماف له‌ زانكۆی موسڵ بانگهێشتی دادگا بكرێت، به‌تۆمه‌تی زیاده‌ڕۆییكردن له‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی و ئه‌نجامدانی هه‌ڵه‌ی كارگێڕی".

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد

وێنەی پارێزگارى پێشووتری نه‌ینه‌وا



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure