جیهان بەکورتی: كوڕى به‌رپرسێك دوو خوشك ده‌سوتێنێت

هەواڵ / جیهان :: 05/12/2019‌ :: 20851‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

وه‌ته‌ن – كوڕى به‌رپرسێك دوو خوشك ده‌سوتێنێت
دوو خوشك له‌ سعودیه‌ له‌لایه‌ن چوار كه‌سه‌وه‌ كارى نه‌شیاویان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت و دواتر ده‌سووتێندرێن، سه‌ره‌تا وا بڵاوده‌كرێته‌وه‌ كه‌ خۆیان سووتاون، به‌ڵام دواتر نهێنییه‌كانى پشت رووداوه‌كه‌ ئاشكرا ده‌بن.

رووداوه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ى جازان له‌ سعودیه‌ روویداوه‌، به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌كانى پۆلیس، ئه‌و دوو خوشكه‌ له‌گه‌ڵ خاڵیان بوون و به‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ى بردوونى بۆ شوقه‌یه‌ك كه‌ له‌وێ سێ گه‌نجى لێبووە، به‌ چوونه‌ ژووره‌وه‌یان خاڵى و سێ گه‌نجه‌كه‌ په‌لاماریان داون و ده‌ستدرێژییان كردووه‌ته‌ سه‌ریان، دواتر سووتاندوویانن، به‌ڵام یه‌كێك له‌ كچه‌كان ماوه‌ و تاكو ئێستا بێهۆشه‌.

سه‌ره‌تا ویستوویانه‌ كه‌یسه‌كه‌ په‌رده‌پۆش بكه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ى یه‌كێك له‌ ئه‌نجامده‌رى تاوانه‌كه‌ كوڕه‌ به‌رپرسێكى باڵاى سعودیه‌یه‌ و نزیك له‌ بنه‌ماڵه‌ى شاهانه‌یه‌، به‌ڵام دواتر كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاشكرابووه‌ و راستى رووداوه‌كه‌ بۆ خه‌ڵك روونبووه‌ته‌وه‌، خه‌ڵكى سعودیه‌ زۆر توڕه‌ بوون و له‌ تویته‌ر هاشتاگێكیان به‌ناوى (#BushraMuhajjab #بشرا_محجب ) كه‌ ناوى كچه‌كه‌یه‌ راگه‌یاندووه‌ و داواى سزادانى ئه‌نجامده‌رانى تاوانه‌كه‌یان كردووه‌.

كۆمۆن دریمز – ژماره‌یه‌ك داتا و به‌ڵگه‌نامه‌ و په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنى ئاشكرابوون كه‌ ئاشكرایده‌كات كۆمپانیایه‌كى بەریتانى به‌ناوى "فۆرمه‌یشن هاوس" پاره‌ى بۆ سه‌رمایه‌داره‌كان شاردووه‌ته‌وه‌.

ئاڕ تى – ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى توركیا رایگه‌یاند: "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خوازیارى داگیركردنى هیچ به‌شێكى خاكى سوریا نین، ته‌نیا ده‌مانه‌وێت ئه‌وانه‌ى كه‌ خوازیارى داگیركردنى پارچه‌كانى سوریان وه‌ده‌ریان بنێین" ئه‌وه‌ش هێرشێكى نوێى ئه‌ردۆغانه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مریكا.

ئاڕ تى – حسێن مه‌خلوف، وه‌زیرى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ناوخۆ و ژینگه‌ى سوریا رایگه‌یاند: "ژماره‌ى ئه‌و ئاواره‌ سورییانه‌ى تاكو ئێستا گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆیان له‌ سوریا نزیكه‌ى ملیۆنێك ده‌بێت و زۆرینه‌شیان له‌ لوبنانه‌وه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌".

ئاڕ تى – ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكى فره‌نسا له‌ پۆستێكیدا له‌ فه‌یسبوك رایگه‌یاند: "چیتر رووسیا دوژمنى هاوپه‌یمانى ناتۆ نییه‌، به‌ڵام هێشتا جێى هه‌ڕه‌شه‌یه‌ و هاوبه‌شى هه‌ندێك چالاكییه‌".

سپوتنیك – ئێران به‌ نهێنى مووشه‌ك ده‌باته‌ خاكى عێراقه‌وه‌
سه‌رچاوه‌ هه‌واڵگرى و سه‌ربازییه‌كانى ئه‌مریكا ئاشكرایان كرد: ئێران به‌ نهێنى موشه‌كى كورت مه‌ودا ده‌باته‌ خاكى عێراقه‌وه‌.

بى بى سى – دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌ كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌ى ناتۆ جه‌ستن ترودۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى كه‌نه‌داى به‌ "دوو روو" ناوبرد، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى له‌ ڤیدیۆیه‌كدا ده‌رده‌كه‌وێت له‌كاتى چاوپێكه‌وتنى جه‌ستن ترۆدۆ به‌ سه‌رۆكى وڵاته‌كانى تر، گاڵته‌ به‌ ترامپ ده‌كات.

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure