بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە کەسێک گیانی لەدەستدا

هەواڵ / کوردستان :: 05/12/2019‌ :: 195‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حەسەن

لە گەرمیان لەئاکامی پێکدادانی نێوان سێ ئۆتۆمبێل، شۆفێری یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان کە هاووڵاتیەکی دانیشتووی کفرییە گیانی لەدەستدا.

کارزان مەجید، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان بەدواڕۆژی راگەیاند: ڕووداوەکە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەسەر رێگەی کەلار- کفری و لە نزیک گوندی حەسیرە لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل "تۆیۆتا کرۆلا و مسیۆبیشی بارهەڵگر و کیا بارهەڵگر" روویداوە. 

وتیشی: "لە ئەنجامی رووداوەکە شۆفێری تۆیۆتا کرۆلاکە گیانی لە دەستدا کە ناوی (ئاراس جەلال)ەو تەمەنی 36 ساڵە و کارمەندی پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکانە".

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure