کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی دەستیپێکرد

هەواڵ / کوردستان :: 05/12/2019‌ :: 455‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر کەمال

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 5ی کانوونی یەکەمی 2019 ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی دەستیپێکرد.

پێشتر وابڵاوکرایەوە کە کۆسرەت رەسوڵ، جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی گەشتی بۆ دەرەوەی وڵات کردبێت، بەڵام پەیامنێرمان پێی راگەیاندین کە کۆسرەت رەسوڵ گەشتی نەکردووە و سەرپەرشتی کۆبونەوەکەی ئەمڕۆ دەکات.

ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى له‌كاتێكدایه‌ كه‌ چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر هه‌مان ئه‌نجومه‌ن بڕیاریدا له‌ 7/12/2019 كۆنگره‌ى چواره‌مى حیزبه‌كه‌یان ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام ته‌نیا دوو رۆژ بۆ ئه‌و واده‌یه‌ ماوه‌، تائێستا كۆنفرانسى مەڵبەندەکان ئەنجام نەدراون.

ئا: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure