نەتانیاهۆ: خۆپیشاندانەکانی ئێران و عێراق و لوبنان بۆ فشارخستنەسەر ئێران بەسوودن

هەواڵ / جیهان :: 05/12/2019‌ :: 107‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

کەناڵی ئاڕ تی بڵاویکردەوە: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاندووە کە خۆپیشاندانەکانی ئێران و عێراق و لوبنان بۆ فشار خستنەسەر تاران بەسوودن و لەگەڵ دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا رێککەوتووە سوود لەو هەلە وەربگرن.

وتەکانی نەتانیاهۆ دوێنێ بوو کە گەیشتە لەشبۆنە بۆ دیداری مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا.

وتیشی: "هیچ هۆکارێک نییە بۆ هاوکاریکردنی ئێران وەک دەوڵەتانی ئەوروپا دەیانەوێت سزاکانی لەسەر سووک بکرێت، بەڵکو دەبێت فشارەکان لەسەری زیاتر چڕ بکرێتەوە و ئەم خۆپیشاندانانەش بەسودن بۆ لاوازکردنی ئەو وڵاتە".

ئەوەشی وت: "بەردەوام لەگەڵ پۆمپیۆ و ترامپدا رێککەوتین کە خۆپیشاندانەکانی ئێران و عێراق و لوبنان وەک ئالیەتێک بۆ فشارخستنەسەر دەسەڵاتدارانی ئێران بەکاربهێنین".

لە چەند مانگی رابوردوودا ئەو سێ وڵاتە بەهۆی گەندەڵی و باری داراییەوە خۆپیشاندانی فراوانیان تیادا ئەنجامدەدرێت.

ئا: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure