لەبەردەم مەکتەبی سیاسی یەکێتی خۆپیشاندانە

هەواڵ / کوردستان :: 05/12/2019‌ :: 918‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر کەمال

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 5ی کانوونی یەکەمی 2019 کادیرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبەردەم بارەگای مەکتەبی سیاسی حیزبەکەیان گردبوونەوە.

پەیامنێری دواڕۆژ رایگەیاند: کادیرانی یەکێتی داوا دەکەن کە لەمساڵدا کۆنگرەی حیزبەکەیان ئەنجامبدرێت و نەخرێتە ساڵی ئایندە.

باسی لەوەشکرد: زۆربەی کادیر و ئەندامانی کۆنفرانسی مەڵبەند و کۆمیتە و مەکتەبەکانی یەکێتی بەشداری خۆپیشاندانەکەیان کردووە.

بڕیاره‌ پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ، ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان له‌ باره‌ى دوابڕیار بۆ كۆنگره‌ى حیزبه‌كه‌یان كۆببنه‌وه‌.

ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى له‌كاتێكدایه‌ كه‌ چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر هه‌مان ئه‌نجومه‌ن بڕیاریدا له‌ 7/12/2019 كۆنگره‌ى چواره‌مى حیزبه‌كه‌یان ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام ته‌نیا دوو رۆژ بۆ ئه‌و واده‌یه‌ ماوه‌، تائێستا كۆنفرانسى مەڵبەندەکان ئەنجام نەدراون.


پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure