سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق سه‌ردانى هه‌رێم ده‌كات

هەواڵ / عێراق :: 05/12/2019‌ :: 492‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نووسینگه‌ى هه‌ولێر

له‌ چه‌ند كاتژمێرى داهاتوودا سەرۆكی پەرلەمانی عێراق سەردانی هەولێر دەكات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێم و حكومه‌ت كۆده‌بێته‌وه‌.

به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست دواڕۆژ كه‌وتووه‌: وابڕیاره‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 5ى كانوونى یه‌كه‌م،  محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی هەولێر بكات و لەگەڵ هەریەك لە نێچیرڤان بارزانی، مەسرور بارزانی كۆببێته‌وه‌.

به‌پێى زانیارییه‌كان: ئامانجى هاتنى سه‌رۆكى په‌رله‌مان گفتوگۆكردنه‌ له‌باره‌ى دیاریكردنی كاندیدی نوێی سەرۆك وەزیرانى عێراق و هەمواری یاسای هەڵبژاردن و كۆمسیۆنى هەڵبژاردنه‌كانى عێراق.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure