ئەمریکا دەیەوێت هەزاران سەرباز بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بنێرێت

هەواڵ / جیهان :: 05/12/2019‌ :: 108‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرنال-ی ئەمریکی ئاشکرای کرد: ئیدارەی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا دیراسەی ناردنی 14 هەزار سەرباز بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەکات بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئێران.

باسی لەوەشکردووە: مەترسی زۆر هەیە هێرش بکرێتە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە.

ئاماژەی بەوەشکردووە: ناردنی هێزی زیاتر بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ناردنی دەیان کەشتی و کەرەستەی جەنگیش دەگرێتەوە.

هاوکات گۆڤاری (نیوزویک)ی ئەمریکی رایگەیاندووە: کە هێزە ئێرانییەکان فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی خۆکوژ بەکاردێنن بۆ ئەوەی لە نزیک هێزەکانی ئەمریکا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست چالاکی ئەنجامبدەن.
 
ئا: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure