پێنج کەناڵی ئاسمانی لە تورکیا داخران

هەواڵ / جیهان :: 05/12/2019‌ :: 416‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

رۆژنامەی زەمان-ی تورکی رایگەیاند: پێنج کەناڵی ئاسمانی تورکیا بەهۆی کێشەی داراییەوە ناچاربوون پەخشیان رابگرن و کارمەندەکانیان بنێرنەوە ماڵەوە.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەداوە: کە کەناڵەکانی (Cem TV، Woman TV، TYT، هیلال و ئۆلای) بەهۆی قەیرانی داراییەوە لەئێستادا داخراون.

باسی لەوەشکردووە: لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵەوە وەبەرهێنان لە راگەیاندن و تەلەفزیۆندا لە تورکیا بە رێژەی 7 لەسەد هاتووەتە خوارەوە، لە رۆژنامەشدا 31 لەسەد دابەزیوە.

ئا: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure