چیرۆکی ئەو خێزانە هەڵەبجەییەی لە ئێران سوتێندران

هەواڵ / کوردستان :: 05/12/2019‌ :: 5812‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عەلی حەمەسەعید

دوای ئەوەی بەمەبەستی سەردانیکردنی نەخۆشخانە ژن و پیاوێک  لەگەڵ خەسوی روو لە شاری ورمێی ئێران دەکەن، بەڵام لەلایەن دوو کەسەوە دەرمان خوارد دەکرێن و دواتر جەستەیان دەسوتێندرێت، دواڕۆژیش چیرۆکەکەیان دەگێڕێتەوە.


بەهرۆز حەمەئەمین، خاڵی (هێمن باقی) کە لەگەڵ هاوسەری و خەسووی روویان لە ئێران کردووە بەدواڕۆژی راگەیاند: دوێنێ خوشکەزاکەم  بەمەبەستی چارەسەری پزیشكی بۆ هاوسەرەکەی لەگەڵ خەسووی روویان لەشاری ورمێ لەوڵاتی ئێران كرد، بەڵام لەگەڵ گەیشتنیان بەسنووری ئێران لەلایەن دوو کەسەوە میوانداری دەکرێن، ئەوەش گوایە هاوکارییان دەکەن بۆ گەیاندنیان بە نەخۆشخانەی ورمێ.

ئاماژەی بەوەشکرد: لەگەڵ گەیشتنیان بە شوێنێک بە مەبەستی پشوودان، لەوێ قاوەیان بۆ دەهێنن کە دەرمانی بورانەوەی تێکراوە، خوشکەزاکەی من و هاوسەرەکەی قاوەکە دەخۆن، راستەوخۆ لەهۆش خۆیان دەچن، بەڵام خەسووەکەی نایخوات، دواتر بەمەبەستی بردنی ئەو پارەیەی كە پێیان بووە چەند چەقۆیەکیش لەخەسووی هێمن دەدەن، ئاگریش لەجەستەیان بەردەدەن، دواتریش ئەو كەسانەی كارەیان ئەنجامداوە هێمن و خێزانی و خەسووی لە ناوچەیەكی دوورەدەست فڕێ دەدەن.

بەهرۆز حەمەئەمین ئەوەشی وت: "دوای جێهێشتنی ئەو جێگایە لەلایەن تاوانبارەكانەوە خەسووی خوشکەزاکەم هاوار بۆ خەڵكی ئەو ناوچەیە دەبات و هێمن و خێزانی دەگەیەننە نەخۆشخانەكانی ورمێ لە خۆرهەڵاتی كوردستان، لە ئێستادا باری تەندروستی هێمن و خەسووی جێگیرە، بەڵام هاوسەری هێمن بەشێکی زۆری جەستەی سوتاوەو   تاوانبارەکانیش هەڵاتون، ئەوپارەیەشی پێیان بووە بردویانە".

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure