"ئێران موشەکی بالستی بۆ عێراق گواستووەتەوە"

هەواڵ / عێراق :: 05/12/2019‌ :: 115‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ماڵپەڕی سی ئێن ئێن-ی ئەمریکی رایگەیاند: ئاژانسی هەواڵگری ئەمریکا و وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە ئاشکرایان کردووە کە ئێران موشەکی بالستی گواستووەتەوە بۆ عێراق.

باسی لەوەشکردووە: موشەکە بالستییەکان کورت مەودان و گومان هەیە بنێردرێت بۆ ئەو ناوچانەی کە هێزەکانی ئەمریکایان تیادایە لەناو عێراقدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە: پێ دەچێت موشەکەکان بدرێنە دەست ئەو میلیشیایانەی عێراق کە سەر بە ئێرانن.

پێشتریش رۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە: کە موشەکی ئێرانی بۆ عێراق گوێزراوەتەوە و ئەوەش بەپێی ئەو راپۆرتە هەواڵگریانەوەیە کە دزەیان کردووە و دەرکەوتووە کە لە ئێستادا مەترسی لەسەر هێزەکان و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست هەیە.

ئا: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure