دوایین زانیاری لەسەر هێرشەکەی شەوی رابوردووی داعش

هەواڵ / کوردستان :: 05/12/2019‌ :: 621‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حەسەن

شەوی رابوردوو 4ی تشرینی دووەمی 2019 چەکدارانی داعش لە سنووری گەرمیان پەلاماری لیوای سێی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، لە ئەنجامدا پێنج پێشمەرگە بوونە قوربانی.


سەرچاوەیەک لە ئاسایشی گەرمیان بە دواڕۆژی راگەیاند: شەوی رابوردوو لە گوندی دەکە کە دەکەوتە نێوان خانەقین و کەلار، چەکدارانی داعش پەلاماری هێزێکی سەر بە لیوای سێی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانیان دا و سێ پێشمەرگە شەهید بوون و دوو پێشمەرگەی دیکەش بریندار بوون.

وتیشی: "شەهیدەکان خەڵکی کفری و چەمچەماڵ و دەربەندیخانن، لەدوای پەلامارەکەش چەکدارەکانی داعش هەڵاتوون".

لەسەر پەلامارەکە هەر دوێنێ شەو وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت: "خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە پێشمه‌رگه له‌ئاماده‌باشی تەواودایە بۆ پاراستنی خەڵک و خاکی کوردستان و لەناوبردنی تیرۆر و تیرۆریستان".

ئا: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure