بانکێکی ئەمریکی قەرز بە بازرگانانی کوردستان دەدات

هەواڵ / ئابوری :: 05/12/2019‌ :: 394‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد

سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی رایدەگەیەنێت: بانکێکی ئەمریکی رەزامەندی دەربڕیوە کە بەقەرز پارە بە بازرگانانی کوردستان بدات کە بازرگانی لەگەڵ ئەمریکا بکەن.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەدواڕۆژی راگەیاند: "لەشاری ھەولێر له‌گه‌ڵ ستیڤ لوتس، جێگری سه‌رۆكی ژووری بازرگانی ئه‌مریكی و شاندێکی بازرگانی وڵاتەکەی کۆبوینەوە و‌ ره‌وشی بازرگانی و پیشه‌سازی و كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان به‌ گشتی و شاری سلێمانی به‌ تایبه‌تی گفتوگۆی له‌ باره‌وه‌ كرا بۆ زیاتر بەھێزکردنی کاری ھاوبەش".

وتیشی: "ھەر لە کۆبونەوەکەدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوەبه‌رانی بانكی ئیگزێم گفتوگۆمان کرد تاكو بازرگانانی هه‌رێمی كوردستان به‌ گشتی و شاری سلێمانی به‌ تایبه‌تی سودمه‌ند بن له‌ پاكێجه‌كانی ئه‌و بانكه‌ کە گرێبه‌ستیان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق و وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، ده‌توانن تاكو پێنج ملیار دۆلار ته‌ئمینی ئه‌و بازرگانییه‌ بكه‌ن كه‌ له‌ نێوان بازرگانانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكا ده‌كرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: پێدانی ئەو قەرزە گرنگییەکی زۆری دەبێت بۆ کاری بازرگانی لەنێوان ھەرێم و وڵاتی ئەمریکا.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure